زۆر كەس بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایلەكەیان دەرچەی USB كۆمپیوتەرەكانیان بەكار دەهێنن، بەڵام توێژینەوەكانی بواری تەكنۆلۆژیا دەری دەخەن كە هەڵەیە. بەپێی ئەو توێژینەوانە، شەحنكردنەوە لە ڕێی كۆمپیوتەرەوە، ئەم زیانانەی هەیە:

- كورتبوونی تەمەنی پاتری و تێكچوونی، تەنانەت كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی مۆبایل و تەواوی ئەو ئامێرانەی بە شەحن كار دەكەن، ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كە دەبێ بە هەمان وایەر و سەرەپلاكی خۆی شەحن بكرێنەوە، ئەگەر نا زیان بە مۆبایلەكە و تەمەنی پاترییەكەش دەگەیەنێ.

- دزینی زانیارییەكانت، كاتێك تۆ مۆبایلەكەت دەبەستی بە كۆمپیوتەرێكەوە، هەرچی تێدا بێت لە ڕێی ئەو كۆمپیوتەرەوە دەتوانی ببینی، بۆیە ئەگەر لە ڕێی ئامێری كەسێكی ترەوە شەحنت كردەوە، زۆر بە ئاسانی ئەو كەسە دەچێتە نێو هەموو وێنە و زانیاریی مۆبایلەكەتەوە.

تێكچوونی داتاكان، زۆر جار بەهۆی شەحنكردنەوە بە كۆمپیوتەر، ئەو داتایانەی ناو مۆبایلەكەتە تێك دەچێت یان تووشی ڤایرۆس دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر كۆمپیوتەرەكە سیستەمی ویندۆز بێت و مۆبایلەكەشت سیستەمی ئایۆس یان ویندۆز بێت، چونكە هەردوو سیستەم كراوەن و بە ئاسانی ڤایرۆس وەردەگرن

کاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...