
ئەپڵیكەیشنێكی نوێ، ئاسانكارییەكی زۆر دەخاتە بەردەم هەموو ئەوانەی بایەخ بە مۆبایلی هۆشمەند دەدەن و گرنگە بەلایانەوە. ئەپی Mr Phone وەك ویكیپیدیایەكە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان، هەر مۆبایلێك بخوازی لێی بپرسە، تەواوی زانیارییەكانت لەسەری دەداتێ و پێت دەڵێ لایەنی باش و خراپی لە چیدایە. ئەو ئەپە تەنانەت زانیاریت لەسەر كۆمپیوتەریش پێ دەڵێ، بۆیە لە ڕێگەیەوە دەتوانی بەرچاوڕوونی تەواوت دەست بكەوێ پێش ئەوەی مۆبایلەكەت یان ئەو ئامێرەی دەتەوێ بیكڕی.
لەو ئەپەدا، تەنانەت دەتوانی بەراورد لە نێوان دوو مۆبایلدا بكەیت كە نازانی كامیان هەڵبژێری، تێیدا قەبارە و كوالیتی شاشە، تەمەنی پاتری، كامێرا و سیستەم و پرۆسیستەر و هەموو تایبەتمەندییەكانی ترت بۆ بەراورد دەكات.
هەر لەو ئەپەدا، وەك فەرهەنگێك، زانیاری لەسەر بەرهەم و مێژووی مۆبایلی زۆربەی كۆمپانیا بەناوبانگەكانی وەك سامسۆنگ، ئەپڵ، ئێڵ جی، ئێچ تی سێ، هواوی ئەوانی تری تێدایە. ئەپەكە لە ئێستەدا تەنیا بۆ سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات و كۆمپانیاكە بڕیاری داوە بیخاتە بازاڕی ئایتوونزیشەوە.
کلیک بکە لەسەر ئەم لینکە بۆ دابەزاندنی پرۆگرامەکە ..
کاروان ئایتی

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""