کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی، بڕیاری داوە لە داھاتوویەکی نزیکدا، کۆمەڵێک ئیمۆجیی نوێ بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن بەردەست بکات.

لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرای کردووە، لە ڤێرژنی داھاتووی سیستەمی IOS، کۆمەڵێک ئیمۆجیی نوێ، بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن بەردەست دەکات.

کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە، کە ئیمۆجیی ئافرەتێک بە سەرپۆشەوە و ئیمۆجیی زۆمبی، ھەروەھا کۆمەڵێک ئیمۆجیی نوێ بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن زیاد دەکات.

کۆمپانیای ئەپڵ، 1/4/1976 لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکادا دامەزراوە، تا ئێستاش بەرھەمەکانی ئەو کۆمپانیایە، بە یەکێک لە باشترین بەرھەمە ئەلیکترۆنییەکانی جیھان دەژمێردرێن، ھەروەھا بەکارھێنەرێکی زۆریان لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.

basnews


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...