کۆمپانیای HTCی تایوانی، مۆبایلێکی نوێی بەرھەم ھێناوە و تایبەتمەندییەکی ھاوشێوەی مۆبایلی ئایفۆن حەوتی بۆ داناوە.

مۆبایلی زیرەکی HTC بۆڵت، کە ئێستا تەنیا لە ئەمەریکادا بۆ کڕین بەردەستە، شوێنی ھێدفۆنی نەماوە و شوێنی بارگاوی (شەحن)کردنی بۆ ھێدفۆن بەکار دێت، ئەم تایبەتمەندییەش ھاوشێوەی مۆبایلی زیرەکی (ئایفۆن حەوت)ی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکییە.

نرخی مۆبایلی زیرەکی HTC بۆڵت لە 600 دۆلاری ئەمەریکی دەکات، شاشەکەشی 5.5 ئینجە، ھەروەھا دژە ئاوە و ڕامەکەی سێ گێگابایتە، پاتری ئەو مۆبایلەش، 3,200 مێگاھێرتزە و بە یەکێک لە مۆبایلە خێراکانی کۆمپانیای HTC دەژمێردرێت.

کۆمپانیاکە بڕیاری داوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا، مۆبایلی HTC بۆڵت لە سەرانسەری جیھاندا بۆ کڕین بەردەست بکات، ئێستاش ئەو مۆبایلە تەنیا لە ئەمەریکادا بەردەستە.















Click to enlarge image 9.jpgClick to enlarge image 9.jpg


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...