ماڵپەڕی "سی نێت"ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كەوا تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە بازاڕی ڕەشدا ئەو پاسوۆردە دزراوانە لە هاكەر و جەردە ئەلیكترۆنیەكان دەكڕێتەوە، كە هی خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییە جیهانییەكانن و بۆ پاراستنی تایبەتمەندی بەكارهێنەرانی فەیسبوكن.

ماڵپەڕەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە كە ئەلێكس ستامۆس سەرۆكی بەشی پاراستنی ئەلیكترۆنی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك گوتوویەتی لەگەڵ ئەوەی چەندین وشەی نهێنی و پاسوۆردی دزراویشیان كڕیوەتەوە، هێشتا بەكارهێنەرانی فەیسبوك بەشێوەیەكی بەردەوام ڕووبەڕووی زیان و دزرانی پاسوۆردەكانیان دەبنەوە.

ستامۆس ئەوەشی گوتووە كە بەكارهێنانی هەمان وشەی نهێنی لە دوو ماڵپەڕ یان زیاتری ئینتەرنێتدا دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرتر ڕووبەڕووی دزران و ئاشكرابوونی وشە نهێنییەكان ببنەوە.

basnews


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...