بەرپرسێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، زیادکردنی تایبەتمەندیی پەخشی ڕاستەوخۆی، بۆ پڕۆگرامی ئینستاگرام، ئاشکرا کرد. ڕۆژی پێنجشەممە 10/11/2016، کێڤن سیسترۆم، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئینستاگرام، بە ماڵپەڕی (تێک کرەنچ)ی ڕاگەیاند: "لە داھاتوودا، پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ ئینستاگرام زیاد دەکرێت". بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئینستاگرام ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێستا تیمە تەکنیککارەکانی ئینستاگرام، کار لەسەر پەخشی ڕاستەوخۆی ئینستاگرام دەکەن و تایبەتمەندییەکە ڕێک دەخەن".

پێشتر ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ئاشکرایان کردبوو، کە لە داھاتوودا پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ ئینستاگرام زیاد دەکرێت، ئێستاش ئەم ھەواڵە بووەتە فەرمی و پێشبینی دەکرێت، لە داھاتوویەکی نزیکدا، تایبەتمەندیی پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ ئینستاگرام زیاد بکرێت.

 کاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...