بەرهەمەکانی کۆمپانيای ئەپڵ بەکارهێنەرێکی زۆری هەيە و جياواز لە کۆمپانياکانی ديکە بەهێزتر و باشتر دەردەکەون لە هەندێ رووەوە.
بەڵام يەکێک لەو رەخنانەی بەردەوام ئاڕاستەی ئەپڵ دەکرێت بەهۆی خراپی باتری ئامێرەکانييەوەيە بۆ نمونە باتری ئايفۆن کۆمەڵێک تايبەتمەندی وای لێکردووە زوو بارگاوييەکەی دابەزێت و کەمتر بمێنێتەوە، لەهەمان کاتيشدا ناتواندرێت لەکاتی خراپ بوونی باترييەکەيدا بگۆڕدرێت.
بەڵام کۆمپانيای ئەپڵ پێشنيازی کردووە بۆ بەکارهێنەرانی ئامێری ئايفۆن و ئايپاد ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن تا باترييەکانيان زياتر بمێنێتەوەو دووربن لە دابەزينیيەوە.
هەنگاوەکانيش ئەمانەن:
١- تايبەتمەندی (Low Power Mode) ئەکتيڤ بکە، بچۆ سێتينگ دواتر باتری ئينجا Low Power Mode کارابکە.
٢- ئەو بەرنامانەی کارت پێيان نەماوە دايابخەرەوە.
٣- داخستنی ئاپی فەيسبوک لەکاتی پێويست نەبووندا، کە ئەم بەرنامەيە بەشێکی زۆری بارگەی مۆبايلەکەت دەبات.
٤- کەمکردنەوەی رووناکی شاشە.
٥- وا لە شاشەی ئايفۆنەکەت بکە بە کەمتر لە ٣٠ چرکە رەش بێت و دابخرێتەوە.
٦- هەندێ کات واباشترە Airplane mode هەڵبکەيت و ئينجا بارگاوی (شەحن)ی بکەيتەوە.
٧- لەکاتی پێويستی دا بە Wi-Fi کارا نەکرابێت.
٨- بلوتوزەکەی بکوژێنەرەوە.
٩- AirDrop بکوژێنەرەوە.
١٠- ئاستی دەنگی ئايفۆنەکەت نزم بێت واتە ڤۆليومەکەی بەرز نەبێت، ئەمە وادەکات باترييەکەت زۆر بارگەی نەڕوات.
facebook
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



