لە رۆژگاری ئەمڕۆدا مۆبايلە زيرەکەکان بوونەتە بەشێکی گرنگ لە ژيانی رۆژانەی خەڵکی دا و بۆشاييەکی زۆری پڕکردۆتەوە.

لەو ئامێرە بەربڵاوانەی زۆرترين بەکارهێنەريان هەيە بريتين لە بەرهەمەکانی کۆمپانيای سامسۆنگ و ئەپڵ، واتە بەشێوەيەکی گشتی ئەو ئامێرانەی سيستمی ئەندۆريد و ئای ئۆ ئێس ـيان بۆ دەبێت.

کێشەی گەورەی ئەو ئامێرانەش بريتييە لە زوو دابەزينی باترييەکان، کە بەرگەی کەمتر لە رۆژێک دەگرن چونکە کۆمەڵێک تايبەتمەندی لەناوياندا هەيە و کاريگەرييان لەسەر دابەزينی باترييەکان دەبێت ئەوانيش وای فای و کردنەوەی ئاپەکانی فەيسبوک و ئينستاگرام و ڤايبەر و چەندانی ديکە.

بەڵام بڵاوبوونەوەی گرتەيەک لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان تاڕادەيەکی زۆر چارەسەری باتری مۆبايلەکان دەکات و دەکرێت لە هەرکوێ و هەرشوێنێک بوويت مۆبايلەکەت بەبێ کارەبا باترييەکەی بارگاویی بکەيتەوە، کە گرنگييەکەی ئەوەيە ئەم رێگايە پێويستی نە بە ئاو هەيە نە بە کارەبا.

بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارەش ئەم پێداويستييانەی دەوێت:

- کێبڵێكی يو ئێس بی، واتە وايەری کارەباکەی.
- دوو پارچەی کانزایی.
- جلگرەيەک بەڵام دەبێت ئەو شێوەيە بێت کە لە ڤيديۆکەدا ديارە.
- دوو پارچە کاغەزی سليپ.

بۆ ئەنجامدانی کارەکەش سەيری ئەم ڤيديۆيە بکەن:

facebook


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...