بەرنامەی ڤايبەر بە يەکێک لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری پەيوەندی دادەندرێت و زۆرترين بەکارهێنەرانی هەيە لە سەرانسەری جيهاندا.

وەک ئاشکرايە بەهۆی ئەنجامدانی پەيوەندی بێبەرانبەر بەبوونی هێڵی ئينتەرنێت ڤايبەر سەرکەوتنی بەدەستهێناوەو هەر بەزوويی بووە بەرنامەيەکی گرنگ و پێويست لە ئامێرە زيرەکەکانی وەک ئايفۆن و گالاکسی و ئێچ تی سی و سۆنی ئێريکسۆن و هتد.

ڤايبەر کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ و بەسوود لە خۆدەگرێت و بەردەواميش بەپێی پێويست لەلايەن پەرەپێدەرانی بەرنامەکەوە گۆڕانکاری تيادا دەکرێت.

لەدوايين نوێکردنەوەی ڤايبەردا بۆ ئەو ئامێرانەی سيستمی ئەندرۆيديان لەسەرە واتە ئامێرەکانی (گالاکسی ، ئێچ تی سی ، سۆنی ئێريکسۆن..هتد) تايبەتمەندييەک زيادبووە کە دەتواندرێت زەنگی کاتی هاتنی پەيوەندی بگۆڕيت بەو فايلە دەنگييەی کە خۆت دەتەوێت و مەبەستتە.

واتە هەموو بەکارهێنەرێکی ڤايبەر لەسەر سيستمی ئەندرۆيد دەتوانن زەنگی پەيوەندی و کاتی چاتکردن بگۆڕن بەو شتەی کە خۆيان دەيانەوێت.

بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش ئەم هەنگاوانە بگرنە بەر:

لە بەشی سێيەمی وێنەکاندا، وەک دەبينن دوو چوارگۆشەی سوور هەيە، بەشی سەرەوەيان بۆ گۆڕينی زەنگی ڤايبەرەکەيە، ئەوەی دووەميشيان بۆ گۆڕينی دەنگی کاتی چاتکردنی ڤايبەرەکەيە.

facebook


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...