تا دێت کاریگەرییە خراپەکانی سۆشیال میدیا و یارییە ئەلیکترۆنییە تووندئاژۆکان لەسەر منداڵان زیاتر دەردەکەون، بەڵام چەند بەرنامەیەک دەتوانن دایک و باوکان لەو کێشەیە رزگار بکەن. منداڵ و هەرزەکاران لە رێگای تابلێت و مۆبایلەکانیان دەتوانن هەر شتێک کە بیانەوێت تەماشای بکەن چونکە جیهانی ئینتەرنێت سنووری نییە، لە ئێستادا، چەند بەرنامەیەک هەن کە دەتوانن کۆنتڕۆڵ بدەنە دەست دایک و باوکان و ئەو شتانەی کە نایانەوێت منداڵەکانیان تەماشای بکەن فیلتەریان بکەن.
بەرنامەکانی:
2- Koala Safe
3- Ikydz
چەند نموونەیەکن کە دەتوانرێت لە رێگایانەوە کۆنتڕۆڵی مۆبایل و تابلێتەکانی پێ بکرێت، بەڵام ئەم بەرنامانە پێویستیان بە ئامێرێکی بچووکە کە راستەوخۆ وابەستە دەکرێن بە راوتەرەکەوە.
ئەو بەرنامانە راستەوخۆ پەیوەست دەبن بە راوتەری گشتی ماڵەکەت و لە رێگایەوە دەتوانی تەواوی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەی بە وای فای ماڵەکەتەوە بەندە، کۆنتڕۆڵ بکەیت. لە رێگای ئەم بەرنامانە دەتوانی ئەو ماڵپەڕ و بەرنامانەی دەتەوێت منداڵەکانت نەیبینن فیلتەریان بکەیت، تەنانەت دەتوانیت ماوەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت سنووردار بکەیت، بەڵام ئەم بەرنامە و ئامێرانە تەنها لە ماڵەوە کاردەکەن و چۆنیەتی بەکارخستنیان کەمێک لێزانی و بەدواداچوونی لە ئینتەرنێت دەوێت.
Karwan it
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



