بەرنامەکانی دەستکاری کردنی وێنە لە سیستەمی IOSدا لە زۆربەی سیستەمەکانی کە زۆر باشتر و ناوازە ترن ، هەر بۆیەش زۆربەی ئەو کەسانەی کە ئیشی وێنەگری و فۆتۆگرافی ئەکەن مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەکارئەهێنن کە هەموویان سیستەمی IOS یان لەسەرە.
کۆگای AppStore چوونکە ڕێنمایەکانی زۆر توندن بۆیە زۆربەی بەرنامە باشەکانی بە پارەیە ، بەڵام زۆربەشیان لە ٥ دۆلار زیاتر نین و هەندێکیشیان بە خۆڕاین.
١- Glitch Art Studio
بەرنامەیەکی نایابە و ئاسانیشە بۆ بەکارهێنان کە دەتوانی دەستکاری ئەو وێنانە بکەیت کە بە کامێرای مۆبایلەکەت گرتووتە ، کە چەندین کاریگەری Glitch Artی تێدایە واتە هونەری تێکدان ، وە بەدوو وەشانی جیاواز هەیە یەکێکیان بە خۆڕایە و ئەویتریش بە ٥ دۆلارە.
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندی بەرنامەکە.
٢-Visionist
ئەم بەرنامەیە وێنەکانت ئەکات بە شێوەی تابلۆی کە وەک ئەوە دەر ئەکەوێت لەلایەن کەسێکی وێنەکێشەوە دروست کرابێت بەشێوەیەکی زۆر نایاب ، ئەمیش بەدوو وەشانی جیاواز دێت یەکێکیان بەخۆڕایە و ئەویکەشیان بە ٢ دۆلارە.
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندی بەرنامەکە.
٣- Camera+
پێکهاتووە لە تێکەڵەیەک لە دەستکاری کەرێکی وێنە و تۆمارکەرێکی ڤیدیۆی نایاب ، چەندین بژاردەی ناوازەی تێدایە کە بەشێوەیەکی نایاب دەتوانی ڤیدیۆی پێ تۆمار بکەیت یاخود وێنەی پێ جوان بکەیت ، هەروەها ئەمیش بە دوو وەشانی جیاواز دێت کە یەکێکیان نرخی ٣ دۆلارە ئەوی کەشیان بە خۆڕاییە.
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندی بەرنامەکە.
٤- Snapseed
ئەمەیان بە یەکێک لە هەرە بەهێزترین بەرنامەکان دادەنرێت بۆ دەستکاری کردنی وێنە ، وە بەتەواویش بە خۆڕایە بۆ هەموو مۆبایلەکانی سیستەمی IOS.
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندی بەرنامەکە.
٥- Retrospecs
وا لە وێنەکانت دەکات کە لە کۆمپیوتەرە کۆنەکان بچن بە بەکارهێنانی تەکنیکی 8Bit کە لە کۆندا زۆر بەربڵاو بوو ، بە هەمان شێوە ئەمیش بە دوو وەشانی جیاواز دێت یەکێکیان نرخی ٢ دۆلارە ئەو کەشیان بەخۆڕاییە.
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندی بەرنامەکە.
Karwan it
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



