راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

لە کۆتایدا کۆمپانیای گوگڵ بەرنامەیەکی گرنگی خۆیانی بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس بەردەستکرد کە چوار ساڵ بوو بۆ ئەندرۆید بۆ بەکارهێنان بەردەستخرابوو.

بەرنامەکەش ناوی (Google Fit) ـەو بۆ چاودێریی تەندروستی و چالاکییەکانی رۆژانە بەکاردەهێنرێت.

واتە ئەم بەرنامەیە بۆ هەمووان بەسوودە و کاتێک کەسێک رۆژانە چالاکیی دەبێت یاخود وەرزش دەکات دەتوانێت سوود لەو بەرنامەیە وەربگرێت و ببێتە یارمەتیدەرێکی باش کە چەندین پڕۆگرام و پێڕستی تایبەت لەخۆدەگرێت و رێنمایی دەدات بۆ بەکارهێنەرانی.

بۆ ئەوانەی ئایفۆنیان پێیە دەتوانن لە رێگەی ئاپ ستۆر و بە نووسینی ناوی (Google Fit) گەڕانی بۆ بکەن و دایگرن.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...