بێگومان ھەریەک لە ئێمە لە کاتی بەکارھێنانی کومپیوتەر پێویستمان بەوە دەبێت کەوا فایلەکانمان ئاڵوگۆر بکەین، لە نێوان کۆمپیوتەرەکان یاخود مۆبایل و کۆمپیوتەر، بۆ ئەم مەبەستە ھەنێک لە ئێمە لە کاتی ئاڵوگۆر کردنی فایلەکانمان تووشی گرفت ئەبین یاخود بە ئاسانی ناتوانین فایلەکانمان بگوازینەوە

بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ (٥) پێنج لە باشترین بەرنامەتان پێ ئاشنا دەکەین کە بەکاردێن بۆ ئاڵوگۆرکردنی فایلەکانمان لە نێوان ئامێرەکان، بە شێوەیەکی ئاسان و بێ کێشە لە رێگەی بەکارھێنانی wifi

بەرنامەی SHAREit 
یەکێکە لە بەناوبانگترین و باشترن بەرنامەکان بۆ ئاڵوگۆرکردنی فایلەکانمان لە نێوان کۆمپیوتەر و مۆبایل، ئەم بەرنامەیە بە ئاسانی لە بەکارھێنانی جیا دەکرێتەوە و رێژەیەکی بەرچاو بەکارھێنەری ھەیە، کە لە لایەن گەشەپێدەرانی کۆمپانیای لینۆڤۆە دەرچووە.

لینکی داگرتنی بەرنامەکە 


بەرنامەی FIledrod
ئەم بەرنامەیە بە یەکێک لەئاسانتین بەرنامەکان دەژمێردرێت لە رووی ئاسانی بەکارھێنانی بۆ گواستنەوەی فایلەکانمان لە نێوان دوو کۆمپیوتەر، ئەم بەرنامەیە پشگیری جۆرەھا فایل دەکات بۆ گواستنەوە و ناردنیان بۆ کوپیوتەرێکی تر .

لینکی داگرتنی بەرنامەکە 
بەرنامەی Dukto R6 
بەنامەیەکی نایابە بۆ گواستنەوەی فایلەکانمان و پشگیری زۆرێک لە سیستەمەکان دەکات لەوانە کالی لینکس و ماک و ویندۆز بەبێ کێشەو بە شێوەیەکی سەرکەوتوو

لینکی داگرتنی بەرنامەکە
بەرنامەی Feem 
ئەمەش یەکێكه‌ لە باشترین بەرنامەکان بۆ گواستنەوە و ئاڵوگرکردنی فایلەکانمان ،کە پشتگیری ویندۆز و کالی لینکس و ھەروەھا سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ھەروەھا ویندۆز فۆن دەکات، ئەم بەرنامەیە بەوە جیا دەکرێتەوە خێرایە لە کاتی گواستنەوەی فایلەکان.

لینکی داگرتنی بەرنامەکە
بەرنامەی AnySend 
ئەمەش بە ھەمان شێوەی بەرنامەکانی پێشوو، ھەڵدەستێت بە ناردنی فایلەکانمان لە نێوان کومپیوتەر و مۆبایلەکانمان کە لەسەر ھەمان ھێلی ئینته‌رنێتن، ھەروەھا ئەتوانین فایلەکانمان لە نێوان ئەندرۆید و ویندۆز و ماک ئاڵوگۆر بکەین بە شێوەیەکی ئاسان . 

لینکی داگرتنی بەرنامەکە 


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...