راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

فەیسبوک بەردەوامە لە گۆڕانکارییەکانی و پاش قۆناغی تاقیکاری لە ئێستادا مەسنجەرەکەیان لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس گۆڕیوە و چەند گۆڕانکارییەکی تیادا کراوە.

لەوبارەیەوە مەسنجەر لە رێگەی بلۆگەری تایبەتی خۆیانەوە بڵاویانکردەوە لەدوای تێپەڕبونی قۆناغی ئەزموونی، لە ئێستادا بەرنامەی مەسنجەر نوێکراوەتەوەو گۆڕانکارییەکەش نێردراوە بۆ بەکارهێنەرانی و بۆ هەمووان بەردەستخراوە.

گرنگترین کار کە فەیسبوک کردوویەتی لەم وەشانە نوێیەی مەسنجەردا بریتییە لە گۆڕینی شێوازی بەرنامەکە بۆ سادەتر و خێراکردنیەتی، کە لەماوەی رابردوو رەخنەی ئەوەی لێدەگیرا بەرنامەکەیان لەسەر ئامێرەکان قورس بوو.

هەروەها ئاسانی کردووە بۆ بەکارهێنان تا هەموو کەسێک بتوانێت بەبێ کێشە بژاردەکان و بەشە پێویستییەکان بدۆزێتەوە و زۆر روون بووەتەوە.

لە ئێستادا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس چووەو لە رێگەی پلەی ستۆر یان ئاپ ستۆر دەتوانرێت وەشانە نوێیەکەی مەسنجەر دابگیرێت.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...