وابڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه كۆمپانیای سامسۆنگ جۆرێكی نوێی گه‌لاكسی له زنجیره‌ی ئێم سێریه‌س (M Series) بخاته بازاڕه‌كانه‌وه كه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی گرنگ له خۆده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان، ئه‌و گه‌لاكسییه نوێیه له‌سه‌ره‌تادا و له ٢٨ی ئه‌م مانگه ده‌خرێته بازاڕه‌كانی هندستانه‌وه‌و دواتریش بۆ وڵاتانی دیكه ده‌نێردرێت و واچاوه‌ڕێش ده‌كرێت سێ مۆبایل له‌خۆبگرێت به‌ناوه‌كانی M10 و M20 و M30.
له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌پێی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه:
- كامێرای پشته‌وه‌یان ١٣ مێگاپێكسڵه
- میمۆری ناوه‌كیی به ٦٤ گێگا و ١٢٨ گێگا به‌رده‌ست ده‌بێت
- توانسی باترییه‌كه‌ی چوار هه‌زار ملیئه‌مپێره
- به پێنج ره‌نگ دروستكراوه
- وه‌شانی پای ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ر جێگیركراوه
- دوو سیمكارتی بۆ ده‌بێت
- رامی چوار گێگایه
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


