
زۆربوونی مۆبایلە ھۆشمەندەکان و زۆربوونی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەکارھێنانی ئەپڵیکەیشنە جۆربەجۆرەکان و یاریە ئەلکترۆنیەکان وای کردووە ھەریەک لە ئێمە ڕۆژانە چەندین کاتژمێر مۆبایلەکانمان بەکار بھێنین و بە شێوەیەکی بەردەوام بەکاری بھێنین .
بێگومان بەھۆی زۆر بەکارھێنانی مۆبایلەکانمان زۆرجار دووچاری ڕووداوی نەخوازراو دەبینەوە لەوانە تەڕبوون یاخود کەوتنەناو ئاوی مۆبایلەکانمان کە بێگومان ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی دووچاری تێک چوون یاخود سوتانی مۆبایلەکانمان ببینەوە ئەگەر بێت و بە ووریایی مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتە نەکەین .
لەم بابەتەدا چەند ھەنگاوێکتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی لە کاتی تەربوون و کەوتنە ناو ئاو مۆبیالەکانتان ڕزگار بکەن لە تێک چوون و سوتان .
١- مۆبایلەکەت بە خێرای لە ناو ئاو دەربھێنە: دوای ئەوەی مۆبایلەکەت تەربوو بە شێوەیەکی خێرا مۆبایلەکەت لە ناو ئاو دەربھێنە و ھەوڵدە ووشکی بکەیتەوە بۆ ئەوەی زیارتر ئاو نەچێتە ناو مۆبایلەکەت.
٢- پاتری مۆبایلەکەت دەربھێنە بە خێرای: دوای ئەوەی مۆبایلەکەت لە ناو ئاو دەرھێنا بە شێوەیەکی خێرا پاتری مۆبایلەکەت دەر بھێنە بۆ ئەوەی ھیچ شۆرتێک ڕوو نەدات لە ناو مۆبایلەکەت (ئەگەر مۆبایلەکەت پاتری کەپس بوو ھەوڵدە بیکوژێنیتەوە)
٣- هەموو دەرچەکانی مۆبایلەکەت بە ووشک بکەرەوە : ھەوڵدە ھەموو بەشەکانی مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی تەواو ووشک کەیتەوە وەک پاتری و شاشە و شوێنی سیم کارت و و میمۆری و ھەموو بەشەکانی بە جوانی ووشک کەیتەوە.
٤- مۆبایلەکەت بخرە ناو برنج: دوای ئەوەی ئەو ھەنگاوانەی سەرەوەمان کرد پاتری مۆبایلەکەت دەر بھێنە و بۆ ماوەی ٤٨ یان ٧٢ بیخەرە ناو برنج.
زۆربەی جار دەبینین دوای ئەم هەنگاوانە بە سەرکەوتوی مۆبایلەکەمان ھەڵ دەبێتەوە و کێشەی نیە .
Kurdzone

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""