
ھەموومان لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان کۆمەڵێک داتا و زانیاری تایبەتمان ھەیە کە حەزناکەین ھەمووکەس بیان بینێت، زۆرجار ناچار دەبین ئەو داتا و زانیاریانە لەناو کۆمپیوتەرەکانمان بشارینەوە، ئەمە جگە لەوەی ھاک ھەرەشەیەکی بەردەوامە لەسەر کۆمپوتەری ھەریەکەمان و ئەگەری دزەپێکردنی داتاکانمان ھەیە لە ھەرکاتێک دابێت ئەگەر بێت و ئاگادار نەبین.
لەم بابەتەدا فێرکاریەکمان بۆ ئامادەکردوون بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی ئاسان ووشەی نەھێنی لەسەر فۆڵدەرەکانتان دابنێن و جگە لە خۆتان کەس نەتوانێت داتا و زانیاریە تایبەتیەکانتان ببینێت و ھاککەرەکان بە ئاسانی نەتوانن ئەو داتا و زانیاریانە چنگ بخەن.
چۆنیەتی دانانی پاسسوۆرد لەسەر فۆڵدەر بەبێ بەرنامە :
١-سەرەتا نۆت پادێک دەکەینەوە دواتر ئەم کۆدەی لە ناو دەنووسین کە لەناو لینکەکەدا ھەیە :
٢- پاشان لەو بەشەی کە دیاری کراوە ووشەی نەھێنیەک دەنووسین :
٣- دواتر کلیک لەسەر Save As دەکەین :
٤- پاشان وەک لە وێنەکەدا دیارە نا وێک دەنووسین پاشن بە پاشگری bat سەیڤی دەکەین
٤-پاشان دەبینن فایلێکمان بۆ درووست بووە دەبڵ کلیکی لەسەر دەکەین :
٥-دواتر پەنجەرەیەک دەبێتەوە دواتر بنووسە Y و ئینتەر بکە :
وەکوو ئەم وێنەیە :
٦-پاشان دەبینین فایلێک دەبێتەوە و دەتوانین ھەر فایلێک یاخود فۆڵدەرێک بمانەوێ لە ناوی دای بنێین :
٥- پاشان دووبارە کلیک لەسەر فایلەکە دەکەینەوە و پاسسوێردەکەمان دەنووسین و ئینتەردەکەین
٦-پاشان دەبینن فۆڵدەرەکە دیارنامێنێت بۆ نیشان دانی فۆڵدەرەکە دووبارە کڵیک لەسەر فایلەکە دەکەین کە درووستمان کردووە و ووشەی نەھێنی دەنووسین و ئینتەر دەکەن پاشان فۆڵدەرەکەمان نیشان دەداتەوە بۆیە ئاگەدار بە ئەو فایلە لە شوێنێکی باش دابنێ .
Kurdzone

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""