کۆمپانیای گوگڵ لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا خزمەتگوزارییەی نوێ بۆ (گوگڵ ماپس) دابین دەکات، کە ئەویش زیادکردنی زانین و وەبیرهێنانەوەی شوێنی هاوڕێکانە، کە ماوەیەکی زۆر بوو بەکارهێنەرانی چاوەڕوانیان دەکرد.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیە ناونراوە "share location" کە بوار دەدات بە بەکارهێنەرانی شوێنی بوون و مانەوەیان ئاڵوگۆڕ بکەن لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی یەکتری.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی گۆگڵ، چەند بژاردەیەک دەخاتە بەردەم بەکارهێنەر، بەشێوەیەک دەتوانێت کۆمەڵێک هاوڕێ دەستنیشان بکات بۆئەوەی کاری ناسینەوەیان بۆبکات بۆ دیاریکردنی شوێنەکەیان، تەنانەت لەکاتی جموجوڵیشیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.

بە گوێرەی هەواڵ ئەو تایبەتمەندییە توانای ناسینەوە و زانینی شوێنی مانەوەی بەردەوامی ئەو کەسانەی هەیە کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە خۆی دیاریدەکات، تەنانەت دەتوانرێت شوێنی مانەوەی خۆی بە وێنەیەک و لەڕێگەی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە بگوێزێتەوە.

کۆمپانیای گۆگل ئاشکرایکردووە، ئەو تایبەتمەندییە بە نزیکانە دەستبەر دەبێت لەسەرانسەری جیهاندا، لەڕێگەی پرۆگرامەکانی تایبەت بەو مۆبایلانەی کە بە سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید کاردەکەن، تەنانەت بۆ ئەپلیکەشنەکانی کۆمپیوتەری نوسینگەکان و لاپتۆپیش.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...