گرفتی سڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆ لەمیمۆری مۆبایلدا گرفتێکی دیاری بەکارھیێنەرانی مۆبایلی گالاکسیە و دوو رێگای ئاسان ھەیە بۆ گێراندنەوەی. یەکەمیان زۆر ئاسانە بەجۆرێک کەبتوانیت کۆپیەک لەوێنەکان وەربگریت و بیپارێزیت. رێگای دووەم سود بینینە لەھەندێ پرۆگرامی گێراندنەوەی داتا ونبوەکان ئەگەر کۆپیت نەبوو.  ئەوانەی مۆبایلی گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٧ و ئێس ٦ و ئێس ٦ ئێدج و ئێس ٥ و نۆت ٤ یان پێیە دەتوانن سود لەبەرنامەی FoneLab-Android Data Recoveryببینن. 

ئەمەش ھەموو جۆرە داتاکانی سەر مۆبایلی ئەندرۆید و کاردی SD و وەک فۆتۆ و پەیوەندیی و نامە و داتای موزیک و گرتەی ڤیدیۆیی و فۆتۆ بگێڕێتەوە.

- سەرەتا مۆبایلەکە ببەستە بەکۆمپیوتەرەوە پاشان برنامەکە دابەزێنە لەسەر کۆمپیوتەرەکە .

- دواتر Enable USB Debugging ئەکتیڤ بکە. 

- پاشان بچۆرە Setting ی مۆبایلەکەت و بۆ About Phone 

- پاشان کلیکی Build Number تا نامەی You are under developer mode.

- جارێکی تر بچۆرەوە Settings  پاشان بچۆرە Developer Options و فشاری بخە سەر.

- پاشان دوگمەی سەرووی شاشەکە دابگیرسێنە و بۆ USB debugging بگەرێێ و دایبگیرسێنە و OK بکە.

- دواتر جۆری ئەو داتایانە دیاری بکە کەدەتەوێ بیگەڕێنیتەوە، پاشان کلیکی Next  بکە لەخوارووی شاشەکەوە.

- بەو جۆرە داتاکان دەچێتە نێو ئەپڵیکەیشنەکە و سامسۆنگ نامەیەکت بۆ دێت دەڵێ Allow/Grant Authorize تا بگەیتە بەرنامەی وێنەکان.

- ئەمەش بەپێی قەبارەی وێنەکان کاتی دەوێ و بچۆرە Gallery بۆ بینینی وێنەکان و وێنە سڕاوەکان بەرەنگی سور جیاکراوەتەوە سەرباری وێنەکانی خۆت کەھەبوە بەرەنگی رەش دیاری کراوە.

- پاشان ئەو وێنانە دیاری بکە کەدەتەوێ وەری بگریتەوە و کلیکی Recover بکە بۆ گێڕانەوەی وێنەکان.


Karwanit





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...