ڕەنگە ھەموومان لەکاتی پێکردنی کۆمپیوتەرەکانمان دووچاری حاڵەتی کردنەوەی کۆمەڵێک لە بەرنامەکان ببنەوە بەجۆرێک زۆرجار کۆمەڵیک پڕۆگرام بەیەکەوە دەکرێتەوە و ناچار دەبین دایان بخەین ئەم حاڵەتەش ھەموو جارێک بە بەردەوامی دوچارمان دەبێتەوە دوای ھەڵکردنی کۆمپیوتەرەکانمان ئەمەش زۆرجار دەبێتە ھۆی بێزار بوونی بەکارھێنەرانی ویندۆز و ناچار دەبن کاتێکی زیاتر چاوەڕێبن تا ئەو پڕۆگرامانە لەسەر شاشەی ویندۆز لا ببەن.
لەم بابەتەدا رێگایەکتان پێ ئاشنادەکەین بۆ ئەوەی لەمەو دوا کێشەی ھاتنە سەر شاشەی ئەو پڕۆگرامانەتان نەبێت و لە کاتی ھەڵکردنی کۆمپیوتەرەکانتان ھیچ جۆرە پڕۆگرامێک خودکرانە نەکرێتەوە و چی تر پێویست نەکات کات تەرخان بکەن بە لابردنی ئەو پڕۆگرامانە.
١-سەرەتا دەچینە سەر لیستی ستارت و دواتر دەنووسین run پاشان کلیک لەسەر runدەکەین دەبینین پەنجەرەیەکمان بۆ دەکرێتەوە :
٢-دواتر دەنووسین msconfig و کلیک لەسەر ok دەکەین :
٣-دواتر دەبینین پەنجەرەیەکی ترمان بۆ دەکرێتەوە و دەچینە سەر بەشی Startup :
٤- پاشان نیشانەی ڕاست لەسەر ئەو پڕۆگرامانە لا دەبەین کە نامانەوێت لەگەڵ ھەڵبوونی کۆمپیوتەرەکەمان بکرێنەوە و دواتر کلیک لەسەر Ok دەکەین .
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


