بەشی تەکنۆلۆژی ماڵپەڕی هەواڵی " maxabout" ئاماژەی بەوەدا کە، ئیڤان بلاس رایگەیاندوە کەسامسۆنگ مۆبایلی نوێی Galaxy A٩ ئاشکرا دەکات کەتایبەتمەندی گرنگی ھەیە. بەپێی زانیارییەکان مۆبایلەکە ٤ کامێرای سەرەکی ھەیە کەروکاری دواوەی ھەیە و یەکێکی ٢٤ مێگاپکسڵە و ئەوی تر ٥ و ئەوانی تریش ٨ و ١٠ مێگاپکسڵە. پێشبینی دەکرێت کامێرای پێشەوەی ٢٤ مێگاپکسڵ بێت و تایبەتمەندیی ناسینەوەی دەم و چاوی ھەبێت،
مۆبایلەکە شاشەیەکی ئەمۆلیدی ھەبێ بەقەبارەی ٦.٢٨ ئینج و پرۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٦٠ و باتریی قەبارە ٣٧٢٠ میلی ئەمپێر.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


