راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

ماوەی چەند رۆژێکە کۆمپانیای ئەپڵ دەستیکردووە بە داخستنی چەندەها ئەپڵ ئایدی کە گومانی ساختەی لێدەکات ياخود بۆ کاری نەشیاو بەکاردەهێنرێت.

بەگوێرەی چەندین هەواڵ کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەپڵ دەیەوێت بەشی ئەپڵ ئایدی رێکبخاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش گومانی لە یەکێک لە ئایدییەکان هەبێت راستەوخۆ دایدەخات.

بۆیە ئەگەر هاتوو بەکارهێنەرێک ئەپڵ ئایدییەکەی دووچاری داخستن هات ئەوە دەتوانێت لە رێگەی ئی مەیڵەکەیەوە دووبارە کارای بکاتەوە، ئەمەش لە رێگەی ژمارە مۆبایل یان بە زانینی (پرسیار و وەڵام و ڕۆژی لەدایك بوون).





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...