
هەڵەی یەكەم: چاوەڕێ مەكە مۆبایلە زیرەکەکەت لێت بپاڕێتەوە بۆ ئەوەى بارگاوى (شەحنی) بكەیتەوە، زۆر بەكارهێنەرى مۆبایل ئەم خووەیان هەیە، مۆبایلەكانیان بارگاوى ناكەن هەتا دەگاتە ئەو بارەى ئیدی مۆبایلەکە هێزى تێدا نامێنێت و هێواش دەبێتەوە.
هەڵەى دووەم: بە پێچەوانەى یەكەم، پێویست ناكات مۆبایلەكەت بخنكێنیت بە بارگاویكردنەوەى، چونكە مۆبایلەكەت وەك مرۆڤە، مرۆڤ بۆ ئەوەى بژى بەردەوام پێویستى بە ئاوە، بەڵام ئەگەر بەردەوام ئاو بخواتەوە بێ وەستان، ئەوا تووشى ئازارێكى زۆر دەبێت، مۆبایلەكەشت ئەگەر بەردەوام لەسەر ئامێرى بارگاویكردنەوەى بەجێ بهێڵیت، ئەوا دەیخنكێنیت و لە كۆتاییدا لەكار دەكەوێت، یاخود دەتەقێت.
هەڵەى سێیەم: مۆبایلەكەت بارگاوى مەكە هەتا كەڤەرەكەى لێ نەكەیتەوە، ئەم خاڵە تەنانەت كۆمپانیاى ئەپڵى ئەمریكییش جەختى لەسەر كردووەتەوە، چونكە دانانى مۆبایلەكەت لەسەر ئامێرى بارگاویكردن، دەبێتە هۆى گەرمبوونى پاترییەكەى و ئەو كەڤەرەى بە پشتى مۆبایلەكەتەوە بەجێى دێڵیت گەرمترى دەكات و ئەگەرى هەیە مۆبایلەكەت بسووتێنێت یاخود تێكى بدات.
هەڵەى چوارەم: دانانى مۆبایلەكەت لە شوێنێكى خراپ لە كاتى بارگاویكردنەوەى، واتا لە شوێنى زۆر گەرم و تەڕى دامەنێ، چونكە دواتر مۆبایلەكەت بۆ دەسووتێنێت، چ بەهۆى گەرمى یاخود تەڕبوونى بە ئاو یان شلەمەنى
هەڵەى پێنجەم:- زۆر كەس وا دەزانێت ئەگەر هەر پلاكێك یاخود سەرێك كونى وایەرى شەحنى مۆبایلەكەتى هەبوو، دەتوانى پێى بارگاوى بكەیت، نەخێر وا نییە، چونكە لەوانەیە ئەو شوێنەى تۆ وایەرەكەتى پێوە دەكەیت و مۆبایلەكەتى پێ شەحن دەكەیتەوە، تواناى گەیاندنى كارەبایەكى كەمتر بێت یاخود زیاتر بێت، ئەگەر كەمتر بێت، ئەوا بە ئەستەمى بارگەى مۆبایلەكەت دەگاتە 100%، بە ئەستەمیش دەبێتە هۆى كەمبوونەوەى تەمەنى پاتریى مۆبایلەكەت، ئەگەر شوێنى بارگاوییەكەت زیاتریش بێت، ئەوا زوو بارگاویى دەكات، بەڵام لە كاتى بەكارهێنانیشی هەستى پێ دەكەیت كە چۆن زووش دێتە خوارەوە، ئەوە لە بارێكدا ئەگەر پاتریی مۆبایلەكەتى نەسووتاند.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""