چەند یارییەکی ھاوشێوەی کامێرای پڕۆگرامی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (سناپچات)، بۆ کامێرای پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) زیاد دەکرێت.


ڕۆژی چوارشەممە 8/8/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، چەند یارییەکی ھاوشێوەی سناپچاتیان بۆ کامێرای ماسنجەری فەیسبووک زیاد کردووە.



بۆ بەدەستھێنانی ئەو یارییانە بۆ کامێرای ماسنجەری فەیسبووک، پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە.



پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...