ئاشكرابوونى ترسناكترين خاڵى لاوازى واتس ئاپ!
تۆژه‌ران خاڵێكى لاوازى نوێيان له ئه‌پليكه‌يشنى واتس ئاپ دۆزييه‌وه كه جێگه‌ى نيگه‌رانييه و رێگه به هاككه‌ران ده‌دات نامه‌ى ساخته دروست بكه‌ن بۆ گه‌يشتن به نامه تايبه‌ته‌كان و ئاخاوتنى نێوان گرووپه‌كان.
تۆژه‌ران له كۆمپانياى "Check Point"، ئه‌و خاڵه لاوازه نوێيه‌ى ئه‌پليكه‌يشنه‌كه‌يان دۆزييه‌وه كه ده‌ڵێن، ده‌شێ "هێزێكى كوشنده" بدات به هاككه‌ره‌كان بۆ دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه ساخته‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌يان له‌ميانى ئاخاوتنه‌كاندا.
ئه‌و خاڵه لاوازه رێگه به هاككه‌ره‌كان ده‌دات لاسايى كه‌سايه‌تى به‌كارهێنه‌ر بكه‌نه‌وه و نامه‌ى ساخته له‌ميانى ئاخاوتنه به گرووپه‌كان له‌جياتى ئه‌و بڵاوبكه‌نه‌وه له‌ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى كۆده‌كانى په‌يوه‌نديكردن له‌نێوان كۆپى واتس ئاپ له‌سه‌ر مۆبايله زيره‌كه‌كان و كۆپييه‌كه‌ى له‌سه‌ر وێب.
ئه‌مه‌و، تۆژه‌ران له "Check Point"، "واتس ئاپ"يان له‌و خاڵه لاوازه ئاگادار كرده‌وه.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


