زۆرترین کات، پرسیاری کێشەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانم لێ دەکرێت بە تایبەت تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە زۆرترین بەکارهێنەری گەنجی هەیە لە هەرێمی کوردستان، پرسیار دەکرێت مامۆستا گیان؟ بەڵێ باوکی من فەرموو؟ مامۆستا گیان فەیسبووکەکەم هاککراوە ، فەیسبووکەکەم ناچالاکراوە، وێنەم بڵاو ئەکەنەوە لە فەیسبووک، ئیمەیڵ و ووشەی نهێنیم لەبیرچووە، ناتوانم کۆمێنت بنوسم، ناتوانم نامە بنێرم.... هتد ئەمانەوە دونیایەک کێشە و خەمی گەنجانمان بەدەس تۆڕەکەوە.!!
باشترین ڕێگە لەلای ئێمە، چارەسەرکردن و باشکردنی کێشەکانە بەڵام بەدەستەکانی خودی خۆت.! بۆ ئەم مەبەستەش لینکی تەواوی پەیوەندیکردن و چارەسەرکردنی بەشێکی زۆر لەو کێشانەم بۆ وەرگرتون، تا لە ڕێگەی خۆتانەوە پەیوەندی بکەن و کێشەکانتان لە تۆڕەکەدا چارەسەر بکەن:
١/ ئەگەر هەژماری فەیسبوکەکەت، ناچالاکرابێت بە هەر هۆکارێک: لینکی چارەسەر
٢/ ئەگەر هەر کێشەیەک لە داتا و ناوەڕۆکی فەیسبوکەکەت دروستبوبێت، دوای گەڕاندنەوەی فەیسبوکەکەت: لینکی چارەسەر
٣/ ئەگەر کێشەت بۆ دروستبوو لە کاتی بەکارهێنانی کامێرە و وێب کەم و وێنە و ڤیدۆیۆدا: لینکی چارەسەر
٤/ ئەگەر نەتوانی نامە بنێری یاخود گفتوگۆو چات بکەیت: لینکی چارەسەر
٥/ ئەگەر پەیجەکەت لە فەیسبووک ناچالاک بوو، یاخود هەر کێشەیەکی بۆ دروستبوو: لینکی چارەسەر
٦/ ئەگەر هەڵەیەک لە چوونە ژوورەوە هەبێت بۆ ناو فەیسبووک، وەک ناوی بەکارهێنەر یاخود ووشەی نهێنی: لینکی چارەسەر
٧/ ئەگەر هەژماری فەیسبووکەکەت هاککرابێت:لینکی چارەسەر
٨/ ئەگەر پێشنیارێک یان ڕەخنە یاخود کۆمێنتێکت هەبوو لەسەر هەر بەشێکی تۆڕەکە: لینکی چارەسەر
٩/ ئەگەر هەر داهێنانێکت هەبوو بۆ تۆری فەیسبووک: لینکی چارەسەر
١٠/ ئەگەر ویستت ناوەکەت بگۆڕیت لە فەیسبووک: لنکی چارەسەر
١١/ ئەگەر ویستت هەژمارەکەت بگۆڕیت بۆ پەیجێک: لینکی چارەسەر
١٢/ ئەگەر ویستت پێناسەیەک یاخود هەویەیەک بنێریت بۆ فەیسبووک: لینکی چارەسەر
١٣/ ئەگەر ویستت وێنەیەک یاخود ڤیدۆیەکت بسڕیتەوە کە لە فەیسبووک بڵاوکرابێتەوە بەبێ ئاگای تۆ: لینکی چارەسەر ، لینکی دووەم
١٤/ ئەگەر ویستت هەژماری منداڵیک دابخەیت کە تەمەنی یاسای پڕ نەکردوەتەوە: لینکی چارەسەر
١٥/ ئەگەر تۆ فەیسبوکت نیە، بەڵام کەسێک ئازاری تۆ دەدات، چۆن دەیوەستێنی: لینکی چارەسەر
١٦/ ئەگەر کەسێک نەخۆش یاخود توشی کێشەیەکی دەرونی بووە یان باری تەندروستی بۆ هەمیشە تێکچووە، چۆن هەژمارەکەی دادەخەیت: لینکی چارەسەر
١٧/ ئەتەوێ ڕاپۆرت و ئاگاداری بدەیت لەسەر هەر شتێکی نەخوازراو، کە لە فەیسبووک ڕودەدات: لینکی چارەسەر
١٨/ داخستنی هەژماری کەسێک کە مردووە یاخود لە ژیاندا نەماوە: لیکی چارەسەر
١٩/ ئەگەر کەسێک شتێکی نهێنی تۆی بڵاوکردەوە وەک " وێنە و نامە و ڤیدیۆو: لینکی چارەسەر
٢٠/ لابردن و داخستنی هەژماری کەسێک یان تاوانبارێک کە دەسبەسەر کرابێت یاخود گیرابێت: لینکی چارەسەر
كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


