راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسە جیهانییەکان، کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندی تەچی سێ رەهەندی لەسەر سەرجەم ئەو ئایفۆنانە لادەبات کە لەداهاتوودا دەیانخاتە بازاڕەوە.

لەوبارەیەوە پێگەی تێک کرانچ، رایگەياندووە ئەپڵ تایبەتمەندی (3D touch) لادەبات و پێی وایە پێویست نییە بۆ ئایفۆنەکانیان چونکە بەکارهێنەری زۆر کەمە هەربۆیە بڕياریداوە چیدیکە بەردەستی نەخات لە ئایفۆنەکانی داهاتوودا.

تایبەتمەندی (3D touch) بریتییە لە بەکارهێنانی شاشەی ئایفۆنەکە بەشێوەی سێ رەهەندی، واتە بەبێ ئەوە پەنجە لەسەر شاشەکە هەڵبگریت دەتوانی گۆشەکانی دیکە بەکاربهێنیت و کارەکانتی پێ راپەرێنی.

ئەو تایەبتمەندييەش بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2015 ـەوە سەریھەڵدا کاتێک ئەپڵ بە نمایشکردنی ئایفۆن 6S بە بەکارھێنەرانی ناساند.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...