راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

سناپچات لەدوایین نوێبوونەوەی بەرنامەکەیاندا تایبەتمەندييەکی گرنگی بۆ زیادکراوە کە تایبەتە بە بەشی نامەکان و بژاردە دەدات بە بەکارهێنەرانی.

وەک ئاشکرایە لەماوەی رابردوو سناپجات بەشی پاشەکەوتکردنی نامەکانی بۆ زیادکرا لەدوای بینین واتە بەکارهێنەر دەیتوانی ئەو نامەیەی بۆی دێت یان دەینێرێت پاشەکەوتی بکات و هەڵیگرێت.

هەربۆیە لە ئێستادا بژاردەیەکی دیکە بۆ سناپچات زیادکراوە کە بەکارهێنەر دەتوانێت وایلێبکات راستەوخۆ نامەکان دوای بینین رەشبێتەوە، واتە ئەگەر بەرانبەرەکەشی هەوڵی هەڵگرتنی بدات هەر ناتوانێت و دەستبەجێ رەشدەبێتەوە.

هەروەها بژاردەیەکی دیکەشی تێدایە کە بەکارهێنەر دەتوانێت وا لە نامەکان بکات سەرجەمیان دوای بینین بمێنێتەوەو نەسڕێنەوە.

ئەم تایبەتمەندييەش لە بەشی سێتینگی سناپچات لە بەشی (Do Not Disturb) بە دوو بژاردەکە بەردەستە.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...