
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
ئۆفەری خۆڕایی بوون و بێبەرانبەر بوونی بەرنامەکانی ئایفۆن بەردەوامە و ئەمجارەش یەکێک لەو بەرنامانەی تایبەتن بە دەستکاریی کردنی وێنەکان بووە خۆڕایی.
بەرنامەی (photo tangler) هەڵدەستێت بە دەستکاریکردن و جوانترکردنی وێنەکان، نرخی راستیی خۆی نزیکەی سێ دۆلارە بەڵام لە ئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی.
قەبارەی بەرنامەکە تەنیا مێگابایتێکە و بۆ وەشانی ٨.٠ و سەرویس سیستمی ئای ئۆ ئێس دەبێت، واتە تەنیا بۆ ئایفۆن و ئایپاد کاردەکات.
بەکارهێنەرانی ئەو سیتسمە دەتوانن لە رێگەی ئاپ ستۆرەوە گەڕان بۆ (photo tangler) بکەن و ئینستاڵی بکەن.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""