توێژەرانی زانکۆی Waterloo ی کەنەدی ئەپڵیکەیشنێکی نوێیان بەناوی MultiDroid ئاشکراکرد کەدەتوانێ تەمەنی باتری مۆبایلی زیرەک زیاد بکات ئەمەش بەسستمی ئەندرۆید کاردەکات و بەرگەی زیاتر لە١ سەعات زیاتر دەگرێت. ئەپڵیکەیشنەکە وادەکات کەمتر ووزە سەرف بێ بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر ئەدای گشتی مۆبایلەکە دروست بکات.  لەوبارەیەوە "کشیر ئەساغار نایک"ی ئامادەکاری توێژینەوەک
رایگەیاندووە ئەوەی ئێستا روودەدات بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەیە لەشەودا کاتێ ماڵ جێ دەھێڵیت ١٠٠% باتری بارگاویکراوە بەڵام ھەندێ جار بەبێ بەکارھێنانیش وزەی باترییەکە دادەبەزێت.  بۆیە جۆرێک ئەپڵیکەیشنمان پەرەپێداوە کەبەکارھێنەر دەتوانێ دایبەزێنێت و بەکاری بھێنێت.  ئەم ئەپڵیکەیشنە دەرکەوتووە کەتەمەنی باترییەکە تا رێژەی (١٠ بۆ ٢٥%) باشتر دەکات. 



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...