راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
له كۆتایدا و به‌فه‌رمی كۆمپانیای راكوتین، گۆڕینی شێواز و به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی ڤایبه‌ری راگه‌یاند كه بۆ هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس به‌رده‌ستده‌بێت.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ڤایبه‌ردا هاتووه له‌مه‌ودوا به‌كارهێنه‌رانی هه‌ردوو سیستمی ناوبراو شێوازێكی نوێی ڤایبه‌ریان به‌ده‌ستده‌گات و خێراتر له جاران ده‌توانن په‌یوه‌ندییه‌كانیانی لێوه ئه‌نجام بده‌ن.

شێوە نوێیەکەی ڤایبەر لەگەڵ کۆنەکەی
له‌م وه‌شانه نوێیه‌ی ئێستا كه بۆ ئای ئۆ ئێس نێردراوه‌و له‌م چه‌ند رۆژه‌ش به‌ده‌ست به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندۆرید ده‌گات، وشه‌ی (seen و delivered) له‌كاتی بینین و گه‌یشتنی نامه له‌لایه‌ن به‌رانبه‌ره‌وه نامێنێت و له‌بری ئه‌ویش هێمای (✓✓) دانراوه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ره‌نگه‌كه‌ی ئه‌و دوو هێمایه ره‌ساسی بوو ئه‌وه به‌ده‌ستی گه‌یشتووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر مۆر بوو ئه‌وه بینیویه‌تی واته seen -ی كردووه.
هه‌روه‌ها له‌م شێوازه نوێیه‌دا قاڵبێكی گه‌وره‌تر به شوێنی وێنه و ڤیدیۆكان دراوه‌و به‌شێوه‌ی رونتر و جوانتر له جاران به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌و فایله میدیایانه ببینێت كه به‌ده‌ستی ده‌گات.
ڤیدیۆ:
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


