راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەرنامە گرنگەکەی بواری پەیوەندی و چاتکردنی بێبەرانبەر بەبوونی هێڵی ئینتەرنێت، نامەیەکی ئاگادارکردنەوەی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی نارد.

ئەو نامە و پەیامەی بۆ بەکارهێنەرانی دانیشتووی عێراق ناردووە بە دوو زمان نووسراون کە ئەوانيش کوردی و عەرەبین، لە نامەکەی ڤایبەردا نووسراوە" ڤایبەر لە %١٠٠ ی خزمەتگوزارییەکانی گەڕایەوە، نامە و پەیوەندیی خۆڕایی وەک ستایش و سوپاسگوزارییەک، هەستا بە دابەزاندنی هەموو ستیکەرێک بەخۆڕایی بەدرێژایی سێ رۆژی داهاتوو."

ئەمەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردوو بەهۆی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی باشوو ر و ناوەڕاستی عێراقەوە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن فەيسبوک و ئینستاگرام و ڤایبەر و چەند تۆڕێکی تری بلۆککرد بەمەبەستی رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی خۆپیشاندانەکان.

هەربۆیە دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە تۆڕەکان گەڕانەوەو ڤایبەریش ئاسایی بێتەوە وەکو دیارییەکيش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ستیکەرە بەپارەکانی کردە خۆڕایی.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...