راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبوک خزمەتگوزارییەکی گرنگیان زیادکرد کە کاتی مانەوە بەکارهێنانی تۆڕەکەیان بە بەکارهێنەرانیان دەڵێن.

بەگوێرەی پێگەی تەکنەلۆجییەکان، ئەو دوو تۆڕە خزمەتگوزاریی کاتی بەکارهێنانیان زیاد کردووە، کە لە رێگەیەوە بەکارهێنەر دەزانێت رۆژانە ياخود مانگانە و ساڵانە چەنێک ئەو دوو تۆڕەیان بەکارهێناوەو ماونەتەوە تیایاندا.

ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ بەکارهێنەرانیان دەبێت و دەتوانن ئاگاداربن لەو کاتەی لە تۆڕانە بەسەریدەبەن، بۆ ئەوەی بەپێی پێویست بەکاریبهێنن و ئالودەیان نەبن، کە لە ئێستادا بە سەدان هەزار کەس ئالودەی فەيسبوک و ئینستاگرام بوون و لە ڕادەبەدەر بەکاریان دەهێنن.







"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...