ئەگەر پارەیەکی زۆرت داوە بۆ کڕینی مۆبایلی ئایفۆن X و پێت وایە خێراترین مۆبایلت کڕیوە ئەوا بزانە تۆ خەڵەتاویت. بەپێی داتاکانی کۆمپانیا (ئۆکلا)ی تەکنەلۆژی، ئامێرەکانی سامسۆنگ خێراترینن لەچاو ئایفۆندا، بەجۆرێک زیاتر لە ١٠٠ ھەزار تاقیکردنەوە کراوە لەماوەی ٣ مانگدا دەریخستوە کەخێرایی ئەپلۆدکردنی مۆبایلی سامسۆنگ ئێس ٩ خێراترینە بەرێژەی ٣٨.٩ مێگابایت لەیەک چرکەدا. بەڵام ئامێرەکانی ئەپڵ کەمترە و ئایفۆن ٨ گەیشتۆتە ٢٨.٦ مێگابایت لەچرکەیەکدا، و ئایفۆن ٨ پڵەس ٢٩.٤ مێگابایتە لەچرکەیەکدا.
خێرایی مۆبایل لەرێی خزمەتگوزاری (سپید تێست)ەوە دەپێورێت کەبوار بەبەکارھێنەران دەدات بەخۆڕایی ئامێرەکانیان بپشکنن. بەپێی زانیارییەکانی (ھیوستن کرۆنیکل) ئەو پێوانەسازییە، خێرایی ئامێرەکە لەکردنەوەی وێب سایتەکان، و تەماشاکردنی زنجیرە و فیلمەکان و ئەنجامدانی پەیوەندیی ڤیدیۆیی دەگرێتەوە. سەرباری خێرایی کردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکان و پەیج و ئەپلۆدی گەیمەکان. بەم دواییانەش سامسۆنگ گاڵتەی زۆری بەبەرھەمەکانی ئەپڵ کرد کەمۆبایلی گالاکسی ئێس ٩ی ئاشکرا کرد و لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئەوە رەنگی دایەوە.
Karwan it


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...