زیاد لە 10 ساڵە، کۆمپانیای ئەپڵ هەر لە ساتی بڵاوکردنەوەی یەکەم ئایفۆن بەناوی (ئایفۆنی 3g) کۆگای ئاپ ستۆریشی بۆ دابەزاندنی یاریی و بەرنامەکانی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی.
ساڵ دوای ساڵ ئایفۆن گەشەی کردو بەرهەم و یاریی ناوازەی بۆ دروستکرا ئەمە بێجگە لەوەی پەرە بە خودی مۆبایلەکەش لەلايەن ئەپڵەوە درا.
ئێستا دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ لیستی زۆرترین داگیراو لە ئاپ ستۆر بڵاوکرایەوە تایبەت بەو بەرنامانەی خۆڕایین و بەبێ بەرانبەرن.
پلەی یەکەمیش بە واتسئاپ دراوە و دووەميش بۆ مەسنجەرە و دواتریش فەیسبوک، کە هەر سێ بەرنامەکە لەلايەن کۆمپانیای فەيسبوکەوە گەشەی پێدەدرێت و خاوەنیەتی.
لە پلەی چوارەم و پێنجەم و شەشە، بەرنامەکانی ڤایبەر، ئینستاگرام، تێلەگرام دێن، چوار پلەی کۆتایش بۆ بەرنامەکانی سناپچات، ویچات، یوتیوب و ئیمۆن.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


