بەهۆی بەهێز و کوالێتی بوونییەوە، رێژەی بەکارهێنانی بەرنامەی واتسئاپ لە هەڵکشاندایە و کۆمپانیای فەیسبوکی خاوەنیشی لە گەورەکردن و باشترکردنی ئەو بەرنامە تایبەتەی بواری پەیوەندی و چاتکردندایە.

لە نوێترین هەواڵی پێگە تەکنەلۆجییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کەوا دوو تایبەتمەندیی نوێ بۆ بەشی ئاگانامە (Notifications) ـی واتسئاپ زیاد دەکرێت.

تایبەتمەندييەکی یەکەميش بریتییە لە دۆخی بێدەنگ (Mute) کردنی سەرجەم ئاگانامەکان، واتە لەناو خودی بەرنامەکە ئەو بەشە زیاد دەکرێت بەکارهێنەر دەتوانێت لەکاتی هاتنی نامە و پەیوەندی دا هیچ ئاگادارییەکی بۆ نەچێت.

تایبەتمەندیی دووەميش بریتییە لە دیاریکردنی وەک بینراو (Mark as a read)، واتە لەکاتی هاتنی نامەدا یان چەند نامەت بووبێت بەبێ ئەوەی بیبینی دەتوانی وەک بینراو دایبنێیت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...