کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، کە خاوەنی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)ە، ئامارێکی لەبارەی ناردنی ئیمۆجی لە ڕێگەی پڕۆگرامەکەوە، بڵاو کردەوە.

ڕۆژی سێشەممە 17/7/2018، کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە ڕۆژانە زیاتر لە 900 ملیۆن ئیمۆجیی جیاواز، خەڵکی لە ڕێگەی ماسنجەری فەیسبووک بۆ یەکدی دەنێرن.

کۆمپانیاکە باسی لەوەش کردووە، کە لەنێو ماسنجەری فەیسبووکدا، زیاتر لە دوو ھەزار 800 ئیمۆجی ھەن، ڕۆژانە نزیکەی دوو ھەزار و 300 ئیمۆجی لێ بەکار دەھێنرێت.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەی فەیسبووکدا وێنەیەکیش بڵاو کراوەتەوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کام ئیمۆجی و لە کام وڵات زیاتر بەکار دەھێنرێن.







"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...