وەک ئاشکرایە ڤایبەر یەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری پەیوەندی و چاتکردن، کە لەماوەیەکی کەمدا توانی بە جیهاندا بڵاوبێتەوەو ببێتە سەرەکیترین بەرنامەکان.

لە رێگەی هەژماری خۆیانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڤایبەر زانیاریی ٦٠ چرکەی بەرنامەکەیان بڵاوکردەوە کە چی روودەدات لەلايەن بەکارهێنەرەکانییەوە.

زانیارییەکانیش بەمجۆرەن:

- لەماوەی ٦٠ چرکەدا سێ ملیۆن نامە دەنێردرێت

- ١٤٠ هەزار پەیوەندی (دەنگ+ڤیدیۆ) ئەنجام دەدرێت

- یەکە ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەکارهێنەر دەچنە بەرنامەکە

- دوو هەزار بەکارهێنەری نوێ تۆماردەبن

- ١٥ هەزار لینک دەنێردرێت

- یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار وێنە دەنرێدرێت

- ٣٠٠ هەزار ستیکەر هاوبەشیی پێدەکرێت

- ١٠ هەزار گروپ چات لایک دەکرێت



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...