
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، له‌مه‌ودوا رێگه نادرێت به‌كارهێنه‌ران هه‌ندێك بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه بڵاوبكه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ یاساى نوێی ئه‌و تۆڕه یه‌كناگرێته‌وه. ئه‌و شتانه‌ی قه‌ده‌خه‌كراون و له‌سه‌ر تۆڕه‌كه بڵاوناكرێنه‌وه، په‌یامه نایاساییه‌كان و وتاری توندوتیژی و په‌یامی سێكسیین. له سه‌رووی ئه‌و شتانه‌ی رێگه به بڵاوكردنه‌وه‌یان نادرێت، وێنه‌ی رووتی منداڵانن، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سوكاری منداڵه‌كه‌ش, كۆمپانیا روونیكردووه‌ته‌وه، ره‌نگه له داهاتوودا ئه‌و وێنانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی دیكه‌وه به مه‌به‌ستی دیكه به‌كارده‌هێنرێن.
رێگه له دانپێدانانیش ده‌گرێت له هه‌موو جۆره‌كانی تاوان له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه، به‌و پێیه‌ی شوێنه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گونجاو نییه، ته‌نها ده‌توانرێت گفتوگۆی یاسایی و ئه‌و ده‌قه یاساییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سزا و تاوانه‌وه هه‌یه، لێی بڵاوبكرێته‌وه. به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیاكه، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به كڕین و فرۆشتن و ره‌واجدان نادات بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڵام كڕین و فرۆشتنی چه‌ك رێگه‌ی پێده‌درێت، به‌تایبه‌تیش چه‌كی تایبه‌ت و كه‌لوپه‌له‌كانی، به‌ڵام رێكلامی چه‌ك كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ، نایبینن.
هه‌رچی قسه‌ی ناشیرین "جنێو و سووكایه‌تییه به كه‌سانی دیكه" به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نادرێت، رێگه‌ش نادات له رێگه‌ی ئه‌و تۆڕه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی ده‌روونی، مێشك و جه‌سته‌ییان هه‌یه. هاوكات رێگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو په‌یامێك بۆ هاندانی توندوتیژی سياسى ده‌گرێت، به‌تایبه‌تیش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
لیستی نوێی قه‌ده‌خه‌كراوه‌كانی فه‌یسبووك، له 27 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه دیارترینییان، ئێستاش كۆمپانیاكه داوا له به‌كارهێنه‌ران ده‌كات، به باشی ئه‌و رێنماییه نوێیانه بخوێننه‌وه كه تایبه‌تن به تۆڕه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هیچ بڵاوكراوه و پۆستێكیان لێ ره‌شنه‌كرێته‌وه.

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""