بەهۆی نزیک بوونەوە لە وادەی بڵاو کردنەوەی نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵ ی ئەمریکی ، بەردەوام دەنگۆیەکان بڵاو دەکرێنەوە سەرچاوەکانی هەواڵ و ناوەندە تەکنەلۆژیەکان و کەسایەتیەکان هەوڵ دەدەن بە زوترین کات هەواڵی  نوێ و خێرایان دەست بکەوێت دەربارەی تایبەتمەندیە ناوازەکانی ئایفۆنە نوێیەکە.
یەکێک لەم دەنگۆیانەی کە ئەمجارە بڵاو بۆتەوە و سەرچاوەی گرتووە لە چەند کارمەندێکی کۆمپانیای ئەپڵەوە، پێدەچێت ئەمجارە ئایفۆن چەند گۆڕانکاریەکی بنجینەیی بکات، ئوانیش بریتین لە شاشەی OLED و بارگاوی کردنەوەی وایەرلێس.
هەرچەندە ئەم تایبەتمەندیانە پێشتر لە لایەن کۆمپانیاکانی تری مۆبایلەکانەوە بۆ ئامێرەکان فەراهەم کراون ، بەڵام بۆ ئایفۆن دەبێتە یەکەم جار و جیاوازیەکی بەرچاو دەردەخات لەگەڵ پێشتر.
دەربارەی هۆکاری ئەوەی کە بۆچی ئایفۆن دواکەوتوە لە فەراهەم کردنی تایبەتمەندی بارگاوی کردنەوەی وایەرلێس لە کاتیکدا کە هەریەکە لە کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و نۆکیا و هواوی سۆنی …. هتد پێشتر ئەم تایبەتمەندیەیان هەبووە، بریتیە لەوەی کە تەنها ماوەی یەک هەفتەیە کۆمپانیای ئەپڵ بوەتەوە ئەندامی دەستەی ( توانا بارگاویکارەکانی وایەرلێس).

س.تێک ئای


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...