
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لەماوەی رابردوودا و دوای بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا، زۆرێک لە بەکارهێنەرانی فەيسبوک داوای دوگمەی دیسلایک واتە (بەدڵم نییە)یەیان دەکرد لەپاڵ دوگمەی لایکدا لەناو تۆڕەکە.
بەڵام وەڵامی فەیسبوک ئەوەبوو کە نایانەوێت تۆڕەکەيان بکەنە دژایەتی کەس و لایەن و تێکدانی باری دەروونیی بەکارهێنەرانیان هەربۆيە ئەو بابەتەیان داخست.
بەڵام بەپێی نوێترین هەواڵ فەيسبوک هاوشێوەيەی دیسلاک بۆ کۆمێنتی بەکارهێنەران زیاد دەکات.
واتە کاتێک کۆمێنتێک لەسەر پۆستێک نووسراوە بەکارهێنەرانی دیکە چۆن دەتوانن لایکی ئەو کۆمێنتە بکەن بەهەمان شێوەش دەتوانن دیسلایکی بکەن.
ئامانج لەو تایبەتمەندييەش بۆ ئەوەیە زیاتر لە بابەتە پرسیار و وەڵامەکاندا کام کۆمێنت زۆرتر یارمەتی ئەو کەسە دەدات کە پرسیارەکەی کردووەو لایکی زۆرتری بۆ دێت یاخود بەپێچەوانەوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""