بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، چەند ستیکەرێکی نوێ و جیاوازیان بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد کرد. بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 30/4/2018، ماڵپەڕی (ستاندارد)ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کە بەرپرسانی ڤایبەر، چەند ستیکەرێکی نوێی جوانکاریی کۆمپانیای (ڤایس)یان بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد کردووە. ئێستا سەرجەم بەکارھێنەرانی ڤایبەر، دەتوانن کۆمەڵەی ستکەری جوانکاریی ڤایس بۆ ڤایبەرەکەیان دابەزێنن و پاشان بۆ ھاوڕێکانیان بنێرن.
پڕۆگرامی ڤایبەر، لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...