
بەهۆی زۆر بەکارهێنانی بەشی ستۆری و هاوبەشی پێکردنی وێنە و ڤیدیۆکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر، فەيسبوک تایبەتمەندييەکی دیکەی بۆ ئەو بەشە زیادکرد.
وەک ئاشکرایە لە رابردوودا ئەگەر کەسێک بیویستایە ستۆرییەک ئەنجام بدات دەبوو لە رێگەی مۆبایلەوە ئەو کارەی بکردایە بەڵام لە ئێستادا بۆ کۆمپیوتەریش رێگەپێدراوە.
واتە بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی کۆمپیوتەرەوە هەژمارەکەی لە فەیسبوک بکاتەوەو دواتريش لە بەشی چەپدا و لە ستۆریس بەشێک زیادبووە بە ناوی (add to your story) کە وا لە بەکارهێنەر دەکات ئەو پۆستەی مەبەستیەتی بیکاتە ستۆری و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر رێگەبدات هاوڕێکانی بیبینن.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""