راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەپێی بڵاوبوونەوەی وێنەيەک بێت، بەم نزیکانە فەيسبوک تایبەتمەندييەکی نوێ و گرنگ بۆ تۆڕەکەيان زياد دەکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتييەکانی دیکەدا بوونی نییە و نەکراوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان بڵاويانکردەوە، فەيسبوک تایبەتمەندی پۆستی دەنگی زیاد دەکات، واتە چۆن بەکارهێنەر دەتوانێت بەس نووسین يان وێنە و ڤیدیۆ پۆست بکات، دەشتوانێت بەس دەنگێک بڵاوبکاتەوە کە ئەمەش لە پێشتردا نەکراوە.

لە ئێستادا ئەو تایبەتمەندييە بۆ گەشەپێدەران و چەند ناوچەيەکی کەم  بەردەستکراوە بۆ ئەوەی بە قۆناغی ئەزموونی دا تێپەڕبێت، وەک لەم وێنەيەدا دیارە شێوازی پۆستی دەنگی بەمجۆرە دەبێت.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...