![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ڤایبەر کە بەرنامەيەکی تایبەتە بە پەيوەندی کردن بەشێوەی نووسین و دەنگ و ڤیدیۆ، لەکاتی بێزاربوونيان يان هەر هۆکارێکی دیکە پەنا دەبەنە بەر بلۆک کردنی بەرانبەرەکانيان.
بێگومان لە دوای بلۆک کردن، کەسی بلۆککراو بەهیچ جۆرێک ناتوانێت پەيوەندی بەو کەسەوە بکات کە ژمارەی لەلای خۆی خستووەتە لیستی بلۆک کراوەکانەوە.
دواتر پاش تێپەڕبوونی ماوەيەک يان چەند کاتێکی دیاریکراو بەکارهێنەرەکە دەیەوێت لە لیستی بلۆک لایبدات و پەیوەندیيەکەيان ئاسایی بکاتەوە بێگومان ئەمەش بە ئاسانی بەردەستکراوە.
بۆ لابردنی کەسێک لە لیستی بلۆککراوەکان ئەم کارە ئەنجام بدەن:
- بچۆرە سێتینگ
- دواتر پرایڤەسی
- بچۆرە بەشی بلۆک لیست
- ئەو ژمارە unblock بکە کە مەبەستە لایبدەی
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""