خزمەتگوزارییەکی نوێ، کە لەکاتی وێنەگرتندا پێویستە، بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) زیاد دەکرێ.

شەوی ڕابردوو 10/3/2018، ماڵپەڕی (ئێم ئێس پاوەریوزەر)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێستا بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک کار لەسەر ئەوە دەکەن، خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد بکەن، کە ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی خۆکاری کار دەکات و لەکاتی وێنەگرتندا، ئەگەر بۆ ھاوڕێیەکتی بنێریت، یان لە ستۆری بڵاوی بکەیتەوە، لێت دەپرسێت کە ئەو وێنەیە دوای بڵاوکردنەوە یان ناردنی بسڕدرێتەوە، یان تەنیا بشاردرێتەوە.

باس لەوە کراوە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، ئەو خزمەتگوزارییە بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد دەکرێ و سەرجەم بەکارھێنەرانی پڕۆگرامەکەش دەتوانن لێی سوودمەند بن.

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک) ئەمریکیش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...