وەک ئاشکرايە ئینستاگرام رۆژ بە رۆژ بەرەو پێش دەچێت و لەلايەن کۆمپانیای فەيسبوکەوە گەشەی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەری زیاتر رووی تێبکات.
بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان ئینستاگرام بەنیازی زیادکردنی دوو تایبەتمەندييە کە لە ئاپەکانی دا دیکەدا بوونيان هەيە و دەیانەوێت بۆ ئەمیشی زيادبکەن.
ئەو تایبەتمەندييەش بریتین لە ناردنی نامەی دەنگی و ئەنجامدانی پەيوەندی ڤیدیۆیی، کە ئەمەش زۆر گرنگن بۆ ئەو بەرنامەيە و لە ئێستادا کاری لەسەردەکەن.
هەروەها ئاماژەشيان بەوەداوە لەکاتی زیادبوونی ئەو دوو تایبەتمەندييەی ئینستاگرام لە سەرەتادا بۆ سیستمی ئەندرۆيد زياد دەکرێت و قۆناغەکانی ئەزمونی لەوێ تاقیدەکرێتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


