![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
کەمی و سنورداری قەبارەی میمۆری موبایلە هۆشمەندەکان بەگشتی یەکێک لەو کێشانەی کە ڕێگرە لەبەردەم ئەنجامدانی بەشێکی زۆر لە ئیشوکارەکانی ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەرانی تەکنۆلۆژیا بەگشتی، زۆر جار پیۆیست دەکات بەکارهێنەری موبایل بە کواڵتیەکی باش ڤیدۆو وێنە ڕیکۆرد بکات لە هەمان کاتدا کەمترین قەبارەی هەبێت و جێگەیەکی کەمتر ببات لە زاکیرە و میمۆری موبایلەکەی.
تا کواڵتی زیاد بێت لە هەرگرتەیەکی ڤیدۆی یان وێنەدا ئەوا پێویستی بە بڕێکی زۆر لە قەبارە و شوێن هەیە لە پێکهاتەی میمۆری موبایل دا، بۆیە هەمیشە پێویستمان بە قەبارەیەکی زۆری میمۆری دەبێت بۆ ئەو فایل و وێنە و ڤیدۆیانەی کە کواڵتیان بەهێز و گونجاوە، لەوانەیە پرسیار بکەی خۆ دەبێت ئەمە چارەیەکی هەبێت ؟ بێگومان بەڵێ سەدان ئەپمان لەبەردەستە تا چارەسەری ئەم کێشەیەی پی بکەین، یەکێک لەو ئەپانەش بریتیە لە " Video Compress " کە دەتوانیت لەرێگەیەوە قەبارەی گرتە ڤیدۆیەکانت کەم بکەیتەوە بۆ گەڕانەوەی شوێنی زیاتر لە زاکیرەی موبایلەکەت.
لینکی داونلۆدکردنی ئەپەکە .
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""