ماوه‌یه‌كه تایبه‌تمه‌ندیی په‌یوه‌ندیی ده‌نگی و ڤیدیۆیی به‌كۆمه‌ڵ بۆ پڕۆگرامى تۆڕى په‌یوه‌ندیی (ماسنجه‌رى فه‌یسبووك) زیاد كراوه، ئێستاش به‌رپرسانى پڕۆگرامه‌كه، گۆڕانكارییه‌كیان له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌دا كردووه.
ڕۆژى چوارشه‌ممه 21/2/2018، میدیا ته‌كنۆلۆژییه جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه به‌رپرسانى ماسنجه‌رى فه‌یسبووك، به گۆڕانكارییه‌ك، ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندیی ده‌نگى و ڤیدیۆیی به‌كۆمه‌ڵ (Group Video or Audio Call)یان ئاسانتر كردووه.
له‌مه‌وپاش ئه‌گه‌ر به ماسنجه‌رى فه‌یسبووك په‌یوه‌ندیی ده‌نگی، یان ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ كه‌سێك ئه‌نجام بده‌یت و حه‌ز بكه‌یت په‌یوه‌ندییه‌كه بكه‌یته به‌كۆمه‌ڵ، ته‌نیا پێویسته یه‌ك جار ده‌ست له شاشه‌ى مۆبایله‌كه‌ت بده‌یت، پاشان بژارده‌ى (Add Person) هه‌ڵبژێره، ئینجا چه‌ند هاوڕێت ویست، ناویان هه‌ڵبژێره و ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه و له یه‌ك كاتدا، قسه بكه‌ن و یه‌كتریش ببینن.
بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و گۆڕانكارییه نوێیه‌ى ماسنجه‌رى فه‌یسبووك، پێویسته پڕۆگرامه‌كه له‌نێو مۆبایله‌كه‌تدا نوێ (Update) بكه‌یته‌وه.
پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک) ئەمریکیش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
Basnwes
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


