راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين
هەرچەندە ئینستاگرام بەوە ناسرابوو کە زۆرترین تایبەتمەندی سناپچات بەکاردەهێنێت و لە بەرنامەکەياندا کۆپی دەکات، لە کۆتایدا کارەکە پێچەوانە بوویەوە.
لە نوێترین هەواڵياندا، کۆمپانيای سناپ رایگەياند تایبەتمەندييەکی نوێيان بۆ بەرنامەکەيان زیادکردووە، کە بەگوێرەی سەرچاوەکان کۆپی ئینستاگرامە.
ئەو تایبەتمەندييەش ستیکەری جوڵاوە کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانيای جیفی زياديان کردووە.
واتە بەکارهێنەر دەتوانێت ستیکەری جوڵاو بۆ هاوڕێکانی بنێرێت و بەکاریان بهێنێت کە وەک ئەوەی ئینستاگرام وايە و بەکارهێنانی ئاسانە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


